ژنان دروستکەری بوون

“رەشماڵی کوردی” ئەو خانووە سیحراویەی کەس ئاگای لێ نەماوە و دروست ناکرێت

عەبدولعەزیز خاڵند – هەولێر

ماوەیەکی زۆرە لەناو کوردەواری رەشماڵ دروست ناکرێتک شارەزایەک هۆکارەکان رووندەکاتەوە کە یەکێک لەوانە ژنی ئێستا لە دروستکردنی رەشماڵ نازانن و دەڵێت “هەر خەریکی سناپ کردنن”.

ئەمیر گەڵاڵی، کە شارەزای دروستکردنی رەشماڵە بە 964 ی وت، کاتی خۆی ژنان رۆڵی سەرەکیان لە دروستکردنی رەشماڵ هەبوو چونکە زۆربەی کارەکان لەلای ئەوانەوە بۆ دروستکردنی رەشماڵ ئەنجام دەدرا.

بڕینەوەی مووی بزنک، شووشتنەوەی، رستن و دواتریش چنینی و دووبارا لێکدانەوەی پارچەکانی هەمووی بەدەستی ژنانی کورد ئەنجام دەدرا، بەڵام دەڵێت “ژنی کورد لە ئێستادا لەبەر سناپکردن نازانێت رەشماڵ و ئاگای لێنەماوە”.

دەڵێت، ئەو رەشماڵەی لەبەردەمی وەستاون تەمەنی نزیکەی 40 ساڵ دەبێت ، بۆ هەر رەشماڵێکیش کە کاتی خۆی دروستدەکرا ماوەی نزیکەی یەک ساڵی پێدەچوو.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن