روونکردنەوە دەدات
هاتوچۆی سلێمانی: ئێمە ئەو دارەمان نەبڕیوەتەوە کە لە بەردەم کامێرای خێراییە
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە دەڵێن بۆ ئەوەی کامێرایەکی چاودێری “خاڵ بۆ خاڵ” شەقامەکە باشتر ببێنێت، دارێکیان لەسەر شەقامی مەلیک مەحمود بڕیوەتەوە.
دوای ئەوەی لە سۆشیاڵ میدیا وێنەی بڕینەوەی دارێک لە ناوەندی شەقامی مەلیک مەحمود (شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود) بڵاوکرایەوە و واباسی لێوەکرا کە “لەبەر کامێرای خێرایی بڕاوەتەوە”، هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، تیمەکانی ئەوان هیچ دارێکیان نەبڕیوەتەوە.
هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، ئەو کارە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانییەوە کراوە و ئەوان بەپێی “تایبەتمەندی و پسپۆڕی خۆیان” کاری هەڵپاچین یان بڕینەوەی دارەکان ئەنجام دەدەن و پەیوەندی بە کامێراکانی چاودێرییەوە نییە.