هێرشى درۆنى

رێگا سلێمانی – دوکان بەربەست کرا؛ زانیاری نوێ لەسەر تەقینەوەکەی پیرەمەگروون

964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی لاندگرۆزەر، سایدی سلێمانی بۆ دوکان لە ئاستی ناحیەی پیرەمەگروون بە تەواوی بەربەست کراوە و قەرەباڵغییەکی زۆر لە ناوچەکە دروست بووە.

دوای تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکە لە کاتژمێر 7:40ـی ئێوارەی ئەمڕۆ، هێزە ئەمنییەکان سایدى سلێمانى بۆ دوکانیان بەڕووی شۆفێراندا داخستووە.

هاوکات رێکخراوی CPTـی ئەمریکی بۆ 964 پشتڕاستی کردەوە کە “هێرشەکە بە درۆن ئەنجامدراوە و ئەو کەسانەی کراونەتە ئامانج ناسنامەیان ئێرانییە.”
بەپێى زانیارییەکانی قائیمقامی دوکان، دوو کەس لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون؛ یەکێکیان دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و ئەویتریان بە سەختی بریندار بووە.

باکگراوندی رووداوەکە
ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیك گوندی “حەسەن تەپە” و پێش بازگەی “کەڵەوانان”، ئۆتۆمبێلێکی لاندگرۆزەر لە کاتی رۆیشتندا تەقیوەتەوە و ئاگری گرتووە. پێشتر سیروان سەرحەد، قائیمقامی دوکان بە 964ـی راگەیاندبوو، ئۆتۆمبێلەکە وەرنەگەڕاوە بەڵکو راستەوخۆ تەقیوەتەوە و تیمە ئەمنییەکان خەریکی لێکۆڵینەوەن بۆ یەکلاییکردنەوەی وردەکارییەکان.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

"هێرشەکەی سەر رێگای پیرەمەگروون بە درۆن بووە"