بەڕێوەبەرایەتی کەلوپەلی خۆراکی دهۆک - فۆتۆ +964
بچن بۆ وەرگرتنی
خێزانە نوێیەکانی دەوروبەری دهۆک کارتی نەوتیان تەواو بوو
964+
ئەحمەد مستەفا
خۆراکی دهۆک ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە دەکاتەوە، کە خێزانی نوێیان پێک هێناوە و کارتی نەوتیان دروست نەکردووە و پارساڵ ناوی خۆیان تۆمار کردووە، سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکان.
بە قسەی خۆراکی دهۆک کە وێنەیەکی بە 964ی دراوە، لە هەر شوێنێک خۆیان تۆمار کردووە، دەبێت بچنە ئەو بنکەیە بۆ وەرگرتنی کارتی 200 لتری.
بنگەی 235
بنگەی 237
بنگەی 241
بنگەی 244
ئەو خێزانە نوێیانە دەکەونە ناوچەکانی، قەزای باتیفا و دەڤەری بەرواری باڵا، مسێریک، خانکێ، شاریا، گوندێن ئاکرێ و گوندێن بەردەرەش.
خۆراکی دهۆک داوایان لێ دەکات، بەڵگەنامەی کارتی نیشتمانی و فۆڕم یان کارتی خۆراک ببەن.