دیمه‌نێك له پێشانگه‌ی Cv Show
پاس و بارهه‌ڵگر و سووته‌مه‌نی
پێشانگایه‌كی ئۆتۆمبێل له به‌ریتانیا ده‌كرێته‌وه و بازرگانانی هه‌ولێر ده‌توانن به‌شدار بن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌ولێر رایگه‌یاند، پێشانگای نێودەوڵەتی (Cv Show) بۆ ئۆتۆمبێلی بازرگانی، مینی پاس، بارهەڵگر، پارچەی یەدەگ و سووتەمەنی له به‌ریتانیا ده‌كرێته‌وه، بازرگانانی هه‌ولێر ده‌توانن تێیدا به‌شداربن.
ژووره‌كه راگه‌یاندووه، پێشانگاكه لە ماوەی نێوان 21 تا 23.4.2026 لە شاری بێرمینگهام به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تایبه‌ته به ئۆتۆمبێلی بازرگانی و مینی پاس، بارهه‌ڵگر و پارچه‌ی یه‌ده‌گ و سووته‌مه‌نی.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، هه‌ر بازرگان و خاوه‌ن كارێك ده‌یه‌وێت به‌شدار بێت، بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر – بەشی پەیوەندییەکان بکات، دوایین کاتیش بۆ پێشکەشکردنی داواكاری، رۆژی 26ی ئه‌م مانگه‌یه.