نیویۆرك
نیویۆرک
تهقینهوهیەک لە کلێسایەک روویدا و پێنج كهس بریندار بوون
+964
ئهرسهلان عهبدوڵا
میدیاكانی ئهمریكا ئاماژه بهوه دهكهن، تهقینهوهیهك له کلێسایەکی باكووری ویلایهتی نیویۆركی ئهمریكا روویداوه و بههۆیهوه پێنج كهس بریندار بوون.
دهشڵێن، زهرهر و زیانی زۆر بهر كلێساكه كهوتووه.
بەپێی میدیا ناوخۆییەکان و خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەکانی ئەمریكا، تەقینەوەیەک لە کڵێسایەک لە شاری بوونڤیل، لە ئۆنیدا کاونتی لە باکووری ویلایەتی نیویۆرک روویداوە و هۆكارەكەشی دزەکردنی غاز بووە، بەهۆیەوە پێنج کەس بریندار بوون.
بەپێی رۆژنامەی دەیلی سێنتینێل کە لە ناوچەی گەورەی یوتیکا- رۆما دەردەچێت، تەقینەوەکە نزیکەی کاتژمێر 15:45 بە كاتی گرێنیچ روویداوە و کارمەندانی فریاگوزارییش رەوانەی شوێنەكە كراون.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە کردووە، پێش تەقینەوەکە راپۆرتێک لە بارەی بوونی بۆنی غاز هەبووە، بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی بوونڤیل شانبەشانی کارمەندانی دیکەی فریاگوزاری وەڵامیان داوەتەوە.
ئەندامێکی کڵێساکە لە پەیجی فەیسبووکی کڵێساکەدا نووسیویەتی کە قەشەی كلێساكە و کەسێکی دیکەی پەیوەندییان بە کۆمپانیایەک کردووە بۆ چارەسەرکردنی “دزەکردنی غاز” کەمێک پێش تەقینەوەکە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، “ئەو دوو کەسە و چەند كەسێكی دیكە لە پیاوانی رزگاركردن لە کاتی تەقینەوەکەدا لە بیناکەدا بوون، تووشی سووتاوی بوون و پێویستیان بە چارەسەری پزیشکی بووە.