سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی
پەیامی بۆ نوسیوون
بە چینی نێچیرڤان بارزانی ساڵی نوێی لە چینییەکان پیرۆزکرد
ئەحمەد مستەفا
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە زمانی چینی دەستپێکردنی ساڵی نوێی چینی لە حکومەت و گەلی ئەو وڵاتە پیرۆز کرد و پەیامەکەی لە تۆڕی ئێکس بڵاوکردووەتەوە.
بە زمانەکانی کوردی و چینی، پەیامەکەی نوسیوە.
رۆژی 17.2.2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، پەیامێکی بە زمانی چینی بڵاوکردەوە.
لەو پەیامەدا نوسیوویەتی، هاتنی ساڵی نوێی چینی و دەستپێکردنی ساڵی ئەسپ، بە گەرمی لە گەل و حکومەتی کۆماری میللی چین پیرۆز دەکەم.
نێچیرڤان بارزانی، ساڵێکی پڕ لە خۆشی و سەرکەوت و سەرفرازی و پێشکەوتنی بەردەوامی بۆ گەل و حکومەتی چین بەئاوات خواستووە.
