زێڕ هەرزان بوو و هەر مسقاڵێک زیاتر لە 30 هەزار دیناری لێبووەوە – وێنە؛ ئەرشیفی 964
عەیار 21 بە ملیۆنێک و 73 هەزار
نرخى زێڕ زۆر دابەزى؛ ئۆنسەیەک هاتەوە خوار 5 هەزار دۆلار
964+
وریا فەتاح
سەرەتاى هەفتەى بازاڕى زێڕ و کانزا بەنرخەکانە، بەڵام نرخى زێر بە دابەزین دەستى بە هەفتە نوێیەکەى کرد و ئۆنسەیەک زێڕ لە خوار 5000 دۆلارەوە مامەڵەى پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 16.2.2026 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە 4996 دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش بە 151 هەزار دینار هەژمار کراوە.
بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە ملیۆنێک و 125 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە ملیۆنێک و 73 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 920 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.