نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە
لەسەروو 67 دۆلارە
نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە
964+
شۆڕش قادری
نرخی نەوت کەمێکی دیکە بەرزبووەوە و ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک لەسەروو 67 دۆلارەوە مامەڵەی پێودەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 16.2.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی هەر بەمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 67 دۆلار و 80 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی 0.07٪ بەرزبووەتەوە.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس بە 62 دۆلار و 94 مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی 0.08٪ بەرزبووەتەوە.
بەقسەی شاره‌زایانی بازاڕی نه‌وت له بۆڕسه‌ی له‌نده‌ن، کە ئاژانسی هەواڵی رۆیته‌رز دواندوونی، به‌رده‌وامی گفتوگۆ له‌رزۆكه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران و مه‌ترسی له شكستهێانی، نرخی نه‌وتی به‌رزكردووەتەوە، به تایبه‌تی مه‌ترسی له‌سه‌ر گه‌رووی هورمز هه‌یه و له‌ولاشه‌وه ئه‌مریكا هه‌روادێ هێزه سه‌ربازییه‌كانی له ده‌وروبه‌ری ئێران زیاد ده‌كات.