لە زاخۆ
منداڵێک کەوتە ناو بیری ماڵەوە و گیانی لەدەست دا
+964
شڤان عه‌بدوڵا
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 15.2.2026 منداڵێکی ته‌مه‌ن سێ ساڵان لە گەڕەکی حەسەن رەشۆ کەوتە ناو بیر و گیانی لەدەست دا، رووداوەکە لە کاتێکدا روویدا منداڵەکە لە ناو حەوشەی ماڵەوە یاریی دەکرد، بیرێك له حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌یان تازه لێدراوه و سه‌ری دانه‌پۆشراوه، بۆیه ئه‌ویش بێ ئاگایانه كه‌وتووته ناوی گیانی له‌ده‌ست دا.
دراوسێیەکی ماڵی منداڵەکە به 964ی وت، بیره‌كه بۆ ئاوده‌ست دروست كراوه (قەستەلە)، پڕ ئاویش بوو لەناو هەیکەلی خانووه نوێیه‌كه‌دا، سه‌ری دانه‌پۆشراو بووه و په‌رژینی نه‌بووه، منداڵەش لەناکاو کەوتووه‌ته ناو چاڵەکەوە، بەبێ ئەوەی سەرەتا کەس پێی بزانێت، بۆیه گیانی لەدەستداوه، هه‌رچه‌نده دوای دۆزینه‌وه‌ی گەیه‌ندراوه‌ته‌وه نەخوشخانەی زاخۆ.
وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ ئەحمەد رەمەزان بە 964ی راگەیاند، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوه‌مه كراوه‌ته‌وه و بە فەرمانی دادوەر بەدواداچوون بۆ هۆکاری گیانلەدەستدانی منداڵەکە دەکرێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا