مانگی رابردوو ئەو کارەیان کردووە

ژینگەی هەولێر 8 کەسی بەهۆی سووتاندنی تایەی ئۆتۆمبێل دایە دادگا

964+

فەرهاد حەسەن

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بەهۆی سووتاندنی تایەی ئۆتۆمبێل هەشت کەسی دایە دادگا و ئەمڕۆ لە دادگای بنەسڵاوە سکاڵای لەسەر تۆمارکردن.

رووداوی تایە سووتاندنەکە مانگی رابردوو لە شەوی 8.1.2026 لە بەرامبەر باخچەی ئاژەڵانی هەولێر، بووە.

ژینگەی هەولێر دەڵێت، ئەمڕۆ یەکشەممە 15.2.2026 نوێنەری یاسایی فەرمانگەکەیان لە بنکەی پۆلیسی کەسنەزان و دادگای لێکۆڵینەوەی بنەسڵاوە ئامادەبوو، بە مەبەستی تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لە دژی هەشت تۆمەتبار کە هەڵسابوون بەسوتاندنی نزیکەی 20 تایەی ئۆتۆمبێل لەبەرامبەر باخچەی ئاژەڵانی هەولێر.

سوپاسی ئاسایشی سنورەکەش دەکات کە ئەو هەشت تۆمەتبارەی دەستگیرکردوون و دەشڵێت، ئەم کارە بە سەرپێچی ژینگەیی دادەنرێت پاڵپشت بەماددەی 25 لەبەشی دووەم لەبابەتی (پاراستن و چاککردنی هەوا) لەیاسای ژمارە (8ی ساڵی 2008) کە تێیداهاتووە (هەرکەسێکی سروشتی یان مەعنەوی پابەندە بەوەی نەبێتە هۆی بەرپاکردن یان بڵاوکردنەوەی پیسی لە هەوادا لەوانەش بۆنی پیسی وەرسکەر یان زیانبەخش).

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر لە رێگای 964وە رێكارەكانی چارەس...

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر لە رێگای 964وە رێكارەكانی چارەسەركردنی ژینگەی پایتەخت دەخاتەڕوو

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر هۆشداری دەداتە کارگەکانی بەحر...

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر هۆشداری دەداتە کارگەکانی بەحرکە