داشکاندنیان بۆ کراوە

لە ئی پسوڵە 25 هەزار هاوڵاتی پارەی کارەبایان داوە بە حکومەت

964+

ئەحمەد مستەفا

لە رێگەی پلاتفۆرمی دیجیتاڵیی “ئی پسوڵە” زیاتر لە 25 هەزار هاوڵاتی بۆ دانی پارەی کارەبا سوودیان لەو خزمەتگوزارییە و داشکاندنە 20%یەکەی حکومەت بینیوە.

ئەمڕۆ شەممە 14.2.2026، عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی ئێکس رایگەیاندووە، تا ئێستا زیاتر لە 25 هەزار پرۆسەی دانی پارەی کارەبا بە رێگەی ئی پسوڵە بە سەرکەوتوویی ئەنجامدراون.

لە چوارچێوەی هاندانی هاوڵاتیان بۆ بەکارهێنانی سیستەمی دیجیتاڵی، حکومەت هەر هاوبەشێکی ماڵان کە لە رێگەی “ئی پسوڵە”وە پارەی کارەبا بدات، بڕی 20%ی تێچووی پسوڵەکەی وەک داشکاندن باڵانس بۆ پسوڵەکانی داهاتووی بۆ هەژمار دەکرێت.

پلاتفۆرمی ئی پسوڵە، سیستمێکی ناوەندی حکومەتی هەرێمە بۆ کۆکردنەوەی پسوڵەکان، کە دەرفەت بۆ هاوڵاتیان و خاوەنکاران دەڕەخسێنێت تاوەکو لە رێگەی بانکە مۆڵەتپێدراوەکانی بانکی ناوەندی عێراق و جزدانە ئەلیکترۆنییەکانەوە، پارەی خزمەتگوزارییە گشتییەکان بدەن.

ئەو هاوڵاتیانەی پسوڵەی خۆراکیان بلۆک کراوە؛ نیگەران م...

ئەو هاوڵاتیانەی پسوڵەی خۆراکیان بلۆک کراوە؛ نیگەران مەبەن و کێشەکەتان چارەسەر دەبێ