ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا
ماركۆ رۆبیۆ:
“تره‌مپ رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌وێت، به‌ڵام زۆر زه‌حمه‌ته”
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەمریکا به ئاژانسی بلۆمبێرگی راگه‌یاند، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران بكرێت، به‌ڵام ئه‌مه زۆر زه‌حمه‌ته.
وتیشی، سوورین له‌سه‌ر راگرتنی شه‌ڕی روسیا و ئۆكرانیا، روسیا هه‌فتانه حه‌وت تا هه‌شت هه‌زار سه‌رباز له‌ده‌ست ده‌دات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، هاوپەیمانی نوێ لەگەڵ ئەوروپا دەبێت سەرنجی لەسەر بەهێزکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و کردنەوەی سنووری نوێ بێت، ناتوانرێت رێگە بدرێت ئەوانەی سەقامگیری نێودەوڵەتی دەخەنە مەترسییەوە خۆیان لە پشت یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە بشارنەوە.