گه‌ڕی نوێی دانوستانه‌كان
سێشه‌ممه ئه‌مریكا و ئێران له ژنێڤ كۆده‌بنه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مریكی به ماڵپه‌ڕی ئێكسیۆسیان راگه‌یاند، گه‌ڕی دووه‌می دانوستانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له‌سه‌ر پرسی ئه‌تۆمی، سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له شاری ژنێڤی سویسرا ده‌بێت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، وه‌ك خولی یه‌كه‌می دانوستانه‌كان، كه له عومان به‌ڕێوه‌چوو، له خولی ئه‌مجاره‌ش شاندی ئەمریکا لە ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری واشنتۆن و جارێد کوشنەر، راوێژكار و زاوای دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکای پێكدێت، شاندی ئێرانیش بە سەرۆکایەتی عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوە ده‌بێت.
بەدر ئەلبوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومانیش، کە نێوەندگیری لە نێوان هەردوولادا دەکات، بڕیارە ئه‌ویش بەشداری بکات.
لە کاتێکدا ترەمپ رایگەیاندووە چارەسەری دیپلۆماسی بە باشتر دەزانێت و دەیەوێت لەگەڵ ئێران رێکبکەوێت، به‌ڵام فەرمانیشی داوە هێزی زیاتر به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جووله بكات، لەوانەش ناردنی کەشتی دیكه‌ی فڕۆکەهەڵگر.
دۆناڵد ترەمپ رۆژی سێشەممەی رابردوو لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپه‌ڕی ئاکسیۆسی وت: “یان رێککەوتن دەکەین یان دەبێت هەنگاوێکی زۆر بەهێز بگرینەبەر، وەک ئەوەی جاری رابردوو کردمان”، كه مه‌به‌ستی هێرشەکانی ئەمریکا بوو بۆ سەر ئێران لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوودا.
بەرپرسێکی ئەمریکی رایگەیاند، ویتکۆف سەرەتای ئەم هەفتەیە لەگەڵ ئەلبوسەعیدی قسەی کردووە و چەندین پەیامی سەبارەت بە دانوستانەکان بۆ گەیاندنی بە ئێرانییەکان پێشکەشی کردووە.
بە پێی راپۆرتی ئەکسیۆس، وەزیره‌كه‌ی عومان بە پشتبەستن بە پەیوەندییەکەی لەگەڵ ویتکۆف، بەڵگەنامەیەکی ئامادە کردووە و پێشکەشی عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانی کردووە، کە رۆژی سێشەممەی رابردوو سەردانی شاری مەسقەتی کردووە.
لاریجانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران، وەرگرتنی ئەو بەڵگەنامەیەی کە پەیامەکانی ئەمریکای تێدایە، پشتڕاستکردەوە.
ئێران
"گه‌شته‌كانتان دوابخه‌ن"
ئه‌و عومرەکارانه‌ی له سعودیه گیریان خواردبوو گه‌ڕانه‌وه کوردستان
به‌رپرسێكی ئیسرائیلی
"هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران نزیكه"
گەڕی سێیەمی دانوستانەكانی ئەتۆمی
رەنگە دوادەرفەت بێت: پێنجشەممە ئێران و ئەمریكا كۆدەبنەوە
ئه‌مڕۆ راپۆرتێكی گرنگ بڵاوده‌بێته‌وه
گفتوگۆیه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا نرخی نه‌وتی دابه‌زاند
كوردستان و جیهان