عەبدی و ئیلهام لەگەڵ ماکڕۆن کۆبوونەوە
باوەشێکی گەرم و بەردەوامی پاڵپشتییەکانی فەڕەنسا دووپاتکرایەوە
964+
فەرهاد حەسەن
(هەسەدە) بڵاویکردەوە لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ، مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئیلهام ئەحمەد، لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کۆبونەوە و پاڵپشتی فەڕەنسا دووپاتکرایەوە.
شاندەکەی (هەسەدە) سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆکی فەڕەنسا دەربڕی بۆ پاڵپشتی بەردەوامی وڵاتەکەی، بەتایبەتی هەوڵەکانی بۆ پێشخستنی ئاگربەست و پتەوکردنی سەقامگیری، جەختیشیان لەسەر گرنگی بەرده وامی پاڵپشتی نێودەوڵەتی کردەوه بۆ دڵنیابوونه وه له جێبەجێکردنی رێکەوتننامەی رۆژی 29ی کانوونی دووەم و جێبەجێکردنی بڕگەکانی.
ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆک ماکرۆن دووپاتیکردووەتەوه که فەڕەنسا بەردەوام دەبێت له کار و هەوڵەکانی و ستایشی رۆڵی هێزەکانی (هەسەدە)ی کرد له بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پێشخستنی ئاسایش و سەقامگیری له ناوچەکەدا.