بەشێكی فەرمانبەران لە رێگەی سیستمی بانكییەوە موچە وەردەگرن
وەزارەتی دارایی رایگەیاند
موچەی مامۆستا و ژماریەک فەرمانبەری گرێبەست و هەمیشەیی دابەشدەکرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
موچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێ و وەزارەتی دارایی دەڵێ، رۆژی شەممە 14.2.2026، موچەی مانگی یەکیانە و پێیان دەدرێ.
ئەوان، مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستین.
لە هەمان رۆژدا موچەی مانگی کانوونی دووەمی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای 1.7.2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی ؛
مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
ڕۆژی شەممە ( ١٤ ی شوباتی ٢٠٢٦) مووچەی مانگی کانوونی دووەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
هاوکات لەهەمان ڕۆژدا مووچەی مانگی کانوونی دووەمی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
١٢ ی شوباتی ٢٠٢٦