هەواڵەکان؛
ره‌مه‌زانان رۆژانه سێ جار چاودێری بازاڕ ده‌كرێت
ژووری هەواڵ
ئاماده‌كارییه‌كان بۆ مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان ده‌ستیپێكرد، كه زۆری نه‌ماوه، ئیتر لیژنه‌كانی چاودێریی نرخ و كوالێتی به‌رده‌وام له بازاڕ و ماركێته‌كان ده‌سووڕێنه‌وه، پلانیش وایه رێگه نه‌درێت كه‌س به كه‌یفی خۆی نرخی شتومه‌گ گران بكات، یان كه‌لوپه‌لی ئێكسپایه‌ر به هاوڵاتیان ساغ بكه‌نه‌وه.
حكومه‌تی عێراق ته‌وقی زیاتر ده‌خاته سه‌ر خاڵه گومرگییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و ده‌یه‌وێت كۆنتڕۆڵی هه‌موو شتێك بكات، بۆ ئه‌مه‌ش دەستەی گشتیی گومرگی عێراق رایگه‌یاند، چوار نووسینگه‌ی گومرگی بە درێژایی سنوورەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان ده‌كه‌نه‌وه.
ساڵ کە خوا و مرۆڤایەتی دایانناوە، 12 مانگە و مانگ 30 رۆژە، بەڵام لە کوردستان بووەتە حەوت هەشت مانگ و مانگیش بووەتە 45 بۆ 50 رۆژ، ئه‌مه قسه‌ی خانەنشینێکی سلێمانی بوو بۆ مایکی 964.
لە وانەیەکی جیاواز و داهێنەرانەدا، مامۆستایەکی قوتابخانەی شەروێت لە سنووری ژاراوە، وانەی “کۆمەڵەی خۆر”ی لە تیۆرییەوە کردە پراکتیکی و گۆڕەپانی قوتابخانەکەی کردە بۆشایی ئاسمان.