مه‌ینه‌تییه‌كانی كوردانی رۆژئاوا له كۆنگرێسی ئه‌مریكا خرایه‌ڕوو
“کارەسات چاوەڕێی کورد دەکات”
964+
عه‌بدولباری ساڵح
سکۆت پێری ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا و نادین مایەنزا داکۆکیکاری ئازادییە ئاینییە نێودەوڵەتییەکان له دانیشتنی كۆنگرێسی ئه‌مریكا، ورد و درشتی بارودۆخی كوردانی رۆژئاوای كوردستانیان خسته‌ڕوو، مه‌ترسیی ئه‌وه‌شیان باس كرد، كه كورد له‌و ناوچه‌یه‌دا له به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دایه.
سکۆت پێری ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا له كاتی لێدوانه‌كانیدا، كه ئاراسته‌ی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆنگرێسی كرد، چه‌ند ڤیدیۆیه‌كی به‌ڵگه‌نامه‌یی خسته‌ڕوو، كه تێیدا به روونی سته‌م و پێشێلكاریی چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی كاتیی سوریای به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان ده‌رده‌خات.
وتیشی، وەک دەزانن تەحریر شام لە ناوچەکە دەسوڕێنەوە و قاعیدەکەی جۆلانی کە ناوی گۆڕدراوە، جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە لەكه‌ڵ داعش.
هه‌روه‌ها نادین مایەنزا داکۆکیکاری ئازادییە ئاینییە نێودەوڵەتییەکان، كه به‌شداریی دانیشتنه‌كه‌ی كۆنگرێسی كرد، رایگه‌یاند ڤیدیۆی زۆریان بۆ هاتووه لە حەسەکە، کە تێیدا دەستدرێژی دەکرێتە سەر ژنان، ئەم هەڵمەتە سەربازییە بۆ باکووری رۆژهەڵات پێویست نەبوو، ئەمە بەڵگە بوو کە نەدەبوو رووبدات.
ده‌شڵێت، دەیانتوانی بە ئاشتیانە تێکەڵ ببن و ئەو راستییەی کە ئەم ئیسلامییانە ئاڵایەکی داعش لە رەققە هەڵدەکەن
مەبەستمە رەنگە زۆر نەمابێتەوە، بەڵام دەریدەخات کە ئەمە بەشێکە لە ئایدۆلۆژیاکەیان.
“وەک ئەوەی دژی کەمینەکان بینیمان، بۆیە پێم وایە هێزە ئەمنییەکانی سوریا کێشەیەکی راستەقینەن، ئەوان سەرکردەکانی سوپای نیشتمانیی سوریای سەر بە تورکیا لەخۆدەگرن، وەک سەرۆکی لیواکان یان لە پۆستە سەربازییەکاندا، بۆ نموونە، فەرماندەی فیرقەی 86 لە باکووری سوریا کە لەلایەن ئەمریکاوە سزادراوە بەهۆی بازرگانیکردن بە ژنان و کچانی ئێزدی و پێشێلکاری مەترسیداری مافی مرۆڤ کەچی سەرکردەیە لەم سوپایەدا”، ئه‌مه‌ش به‌شێكه له قسه‌كانی نادین مایەنزا داکۆکیکاری ئازادییە ئاینییە نێودەوڵەتییەکان.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌توانن ته‌واوی قسه‌كانیان به ژێرنووسكراوی كوردی ببین.