دیسان رووداوی هاتوچۆیە
هەشت ئەندامی یەک خێزان لە باسرمە بریندار بوون
964+
ئاكام غه‌فور
لە ناحیەی باسرمەی سه‌ر به قه‌زای هه‌ریر، دوو ئۆتۆمبێل خۆیان بە یەکتردا کێشا و هەشت کەس بریندار بوون، کە برینداره‌كان هه‌موویان ئەندامی یەک خێزانن.
رووداوەکە ئه‌م ئێواره‌یه‌ی سێشه‌ممه 10.2.2026 لە رێگای باسرمە بۆ هەریر بووە، لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی MG و توێتا هایلۆکسێک بوو، له ئه‌نجامیشدا هەشت هاوڵاتی لە نێو هایلۆکسەکەدا بریندار بوون.
بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی شەقڵاوە محەمەد ئامۆکەیی بە 964ـی وت، بەهۆی رووداوەکە هەشت کەس بریندارن، کە ژن و پیاو و منداڵیشیان تێدایه، هەمووشیان ئەندامی یەک خێزانن، ئێستاش لە نەخۆشخانەی هەریر چارەسەریان بۆ دەکرێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا