له‌ رواندز حكومه‌ت گۆرانى ده‌ڵێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

جیاواز له‌ به‌ڕێوه‌چوونى مه‌راسیم و ئاهه‌نگه‌كان بۆ رۆژى جلى كوردی، له‌ قه‌زاى رواندز حكومه‌تى هه‌رێم به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ گۆرانی وت.

رۆژی 10ی ئادار لە هەرێمی کوردستان بە رۆژی پۆشینی جلی کوردی دیاریکراوە و له‌و رۆژه‌دا زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆرى خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌و رۆژه‌دا جلى كوردی له‌به‌رده‌كه‌ن و کارمەندانی حكومه‌تیش بەو جلەوە دەچنە دەوام.

به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964 بۆ مه‌راسیمه‌كانى ئه‌م بۆنه‌یه‌، له‌ قه‌زاى رواندز جیاواز له‌هه‌موو شوێنه‌كانى ترى هه‌رێمی كوردستان، قایمقام و به‌رپرسانى فه‌رمانگه‌كانى حكومه‌ت له‌ په‌یمانگاى هونه‌ره‌جوانه‌كان له‌گه‌ڵ خوێندكاران و فه‌رمانبه‌ران گۆرانییان وت.

په‌یمانگاى ناوبراو له‌ لاپه‌ڕه‌ى فه‌یسبووكه‌كه‌ى بڵاویكردۆته‌وه‌، لە چالاکییەکی جیاوازدا بەبۆنەی رۆژی جلی کوردی، پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی رواندز، بانگهێشتی قایمقام و بەڕێوەبەری دامودەزگاکانی رواندزی کردبوو، هەموان بەیەکەوە گۆرانییەکی هونەرمەند (ئارامی تیگران) مان وته‌وه‌.