كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تى كاره‌با خه‌ریكی چاككردنه‌وه‌ى كێشه‌یه‌كی كاره‌بایه... وێنه: وه‌زاره‌تى كاره‌با
"به‌هۆی سه‌رماوه هاوڵاتیان كاره‌بای زۆریان به‌كارهێناوه"
وه‌زاره‌تی كاره‌با: نرخی كاره‌با هه‌ر وه‌ک خۆیه‌تی
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەنەوە نرخی کارەبا هەمان نرخە کە بە رێگای یاسایی پەسەندکراوە و لە رۆژنامه‌ی وەقائعی کوردستان بڵاو کراوەتەوە.
وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه 8.2.2026 راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، نرخی كاره‌با هه‌روه‌ك خۆیه‌تی، نرخەکانیش دیاریکراوە بۆ یەک مانگ حساب دەکرێت، هاوکات پێدانی كرێی کارەبا بە رێگای ئۆنلاین هەنگاوێکی شارستانی و پێشکەوتوو و شەفافە و ئاسانکاریشە بۆ هاوڵاتیان، بۆ ئەوەی بتوانن بەبێ سەردانیکردنی فەرمانگەکانی کارەبا کرێی کارەباکەیان بدەن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: “سەبارەت بە کرێی کارەبا لە مانگی یەک، بەهۆی شەپۆلی سەرما و دابەزینی پلەکانی گەرما زۆرێک لە هاوبەشان بڕی کارەبای زیادیان بەکارهێناوە، بۆیە لە مانگی یەک کرێی کارەبا زیاتر بۆیان هاتووه‌تەوە، ئەگەر هەر گرفتێکیش بۆ هەر هاوبەشێک دروست بووبێت، ئەوا لە فەرمانگەکانی فرۆشتنی کارەبا، تیمی تایبەت چارەسەری گرفتەکە دەکەن”.
وه‌زاره‌تی كاره‌با داوا له هاوڵاتیان ده‌كات بەپێی پێویست کارەبا بەکار بهێنن، تا نەبێتە بارگرانی لەسەریان.
له چه‌ند رۆژی رابردوو هاوڵاتیان له هه‌ولێر كێشه‌ی زۆریان له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كانی كاره‌با هه‌بوو، چونكه كرێیه‌كی زۆری مانگی رابردوویان بۆ هاتبووه‌وه و پێیان وابوو پاره‌كه زۆره و ناهه‌قی و زێده‌ڕۆیی تێدایه.