سلێمانى

گەنجێک لەسەر دزیکردن دەستگیرکرا

964+

وریا فەتاح

مەفرەزەکانی نووسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە چەند جارێک کەلوپەلی کارەبایی لە کۆگا و دوکانەکانی ناوبازاڕی شارەکە دزیبوو.

دوای ئەوەی کاسبکارێکی ناوبازاڕ سکاڵای تۆمارکرد کە چەند جارێک کەلوپەلی لێ دزراوە، پۆلیس بە چاودێریکردنی وردی کامێراکان و دانانی بۆسە، توانییان تۆمەتبارەکە لە درەنگانی شەودا و لە “کاتی ئەنجامدانی تاوانەکەدا” دەستگیر بکەن.

تۆمەتبارەکە ناوى (ر.ر. ع)، تەمەنى 36 ساڵە.

وەک ئەوەى پۆلیس باسى دەکات، گەنجەکە کەلوپەلی کارەبایی لەبەردەم دوکان و کۆگاکان بردووە، هەربۆیە بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

پۆلیسی سلێمانی جەخت دەکاتەوە کە چاودێریی وردی بازاڕ دەکەن بۆ پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان و کاسبکاران، بەتایبەت لەو ناوچانەی قەرەباڵغی و کۆگای زۆریان تێدایە.