"تەمەنیان شەش ساڵە"

دوو منداڵی دووانە بەغازی سۆپا گیانیان لەدەستدا

شۆڕش قادری

لە ئیدارەی راپەڕین، کوڕ و کچێکی دووانەی تەمەن شەش ساڵ بە غازی سۆپا گیانیان لەدەستدا.

فەرمان ئەحمەد یاریدەدەری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رانیە بە 964ـی وت، “بەیانی ئەمڕۆ شەممە 7.2.2026 تەرمی دوو منداڵی تەمەن شەش ساڵیان هێناوەتە نەخۆشخانەکەمان کە بە غازی سۆپا گیانیان لەدەستدابوو”.

ئاماژەی بەوەشکرد، منداڵەکان کوڕ و کچێکن و دووانەن، لە حاجیاواوە گەینراونەتە نەخۆشخانە.