دیمەنێکی کارکردنی تیمەکانی کارەبای سلێمانی - وێنە: ئەرشیفی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی
زیاتر لە نیو ملیۆن هاوبەشی کارەبا هەن
زیاتر لە 15000 هاوبەشی نوێی کارەبا لە سلێمانی تۆمار کراون
شۆڕش قادری
بەپێی ئامارەكانی بەشی كاروباری وزە، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، ساڵی رابردوو زیاتر لە 15 هەزار هاوبەشی نوێ تۆماركراون و كارەبایان وەرگرتووە.
بهپێی ئامارهكه كۆتایی ساڵی 2024 كۆی هاوبەشانی كارەبای سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارهبای سلێمانی 540 هەزار و 385 هاوبەش بووە و لە كۆتایی ساڵی 2025 زیادیكردوە بۆ 555 هەزار و 520 هاوبەشی كارەبا، بەوەش ساڵی رابردوو 15 هەزار و 135 هاوبەشی نوێ تۆماركراون و كارەبایان وەرگرتووە.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاندووە، لەو ژمارەیە 10 هەزار و 684 یان هاوبەشی ماڵان بوون كە كارەبایان وەرگرتووە و تۆماركراون.