25 بارهەڵگری گەڕاندەوە دیاربەکر
تورکیا رێگری لە چوونی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ناو شاری کۆبانێ دەکات
964+
فەرهاد حەسەن
دەوڵەتی تورکیا رێگە نادات هیچ هاوکارییەکی مرۆیی بگاتە ناو شاری کۆبانێ و بۆ ئەم مەبەستەش ئەمڕۆ 25 بارهەڵگری لەو هاوکارییانە گەڕاندەوە کە لە باکووری کوردستانەوە هاتبوون.
رێکخەرانی کاروانی بارهەڵگرەکان بە ئاژانسی هەواڵی هاواریان راگەیاندووە کە کاروانەکەیان بەرەو کۆبانی دەڕۆیشتن، بەڵام دەسەڵاتدارانی تورکیا رێگریان لێکردوون و لە دەروازەی سنووری سوروچ مۆڵەتیان پێناداون، ئەوانیش بەناچاری گەڕێندراونەتەوە بۆ شاری دیاربەکر لە باکووری کوردستان.
ئەو کاروانەی هاوکارییە، لە لایەن پلاتفۆرمی هاوپشتی لەگەڵ کۆبانی رێکخرابوو، رۆژی شەممە لە دیاربەکرەوە بەڕێکەوت کە پێکهاتەی هاوکارییەکان بریتی بوو لە ئاو و شیری منداڵان و بەتانی.