سلێمانى

ئاسایش تیکتۆکچییەکى دەستگیر کرد

وریا فەتاح

دەزگای ئاسایشی هەرێم – سلێمانی رایگەیاند، شەوی رابردوو تۆمەتبارێکیان بەناوی (رێکاری حاجی عەلی) دەستگیرکردووە، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە شێوەیەکی “نەشیاو” مامەڵەی لەگەڵ هاوڵاتیاندا کردووە.

بەپێی راگەیەندراوی ئاسایش، دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە دوای ئەوە دێت کە چەند گرتەڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا سوکایەتی و مامەڵەی نەشیاوی بەرامبەر کەسانی دیکە کردووە، پڕۆسەی دەستگیرکردنەکە لەسەر بنەمای “سکاڵای هاوڵاتیان” و بەدواداچوونی مەیدانی بووە.

ئێستا تۆمەتبار بەپێی ماددەی 2 لە یاسای “خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن” راگیراوە، ئەم یاسایە تایبەتە بەو کەسانەی مۆبایل، ئینتەرنێت یان هەر ئامێرێکی پەیوەندی بۆ هەڕەشە، تەشهیر یان بێزارکردنی خەڵک بەکاردەهێنن.