شارەزایەکی بازاڕەکە بۆ 964:

“زێڕ و زیو بەرزدەبنەوە و هەڕاجیان مەکەن”

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

دابەزینی بەهای زێڕ و زیو لە چەند رۆژی رابردوودا بازاڕەکانی کوردستانی شڵەقاندووە و خەڵکێکی زۆر تووشی زەرەر و زیان بوون، شارەزایەکی بازاڕەکە دەڵێت، بەپێی پێشبینییەکان جارێکی دیکە بەزردەبنەوە، بۆیە هەڕاجیان مەکەن و خۆتان تووشی زەرەر مەکەن.

نەورۆز هادی شارەزای بواری بازاڕە داراییەکان قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “چەند هۆکارێک کاریگەرییان لەسەر دابەزینی بەهای زێڕ و زیو لە چەند رۆژی رابردوودا هەبوو، یەکێک لەوانە کشانەوەی مامەڵەکارێکی زۆر لە بازاڕی جیهانیدا بوو”.

“بازاڕی زێڕ و زیو لە کوردستان لەژێر کۆنتڕۆڵدا نییە و بەشێوەیەکی خەیاڵی نرخی دەخەنە سەری”، نەورۆز هادی وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی 1980ـەوە دابەزینی بەو شێوەیە تۆمار نەکراوە و تەنیا لە رۆژی هەینی رابردوو سێ ترلیۆن دۆلار لە بازاڕی ئابووری جیهانیدا زەرەر کراوە.

نەورۆز هادی داوا لەو کەسانەدا دەکات کە زێڕ و زیویان لە نرخی بەرزدا کڕیوە، پەلە نەکەن لە فرۆشتنەوەیان چونکە، بەپێی پێشبینییەکان جارێکی دیکە بەرزدەبنەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

زێڕ و زیو هاڕەیان کرد؛ هەر مسقاڵێک زیاتر لە 110 هەزاری لێ...

زێڕ و زیو هاڕەیان کرد؛ هەر مسقاڵێک زیاتر لە 110 هەزاری لێبووەوە