ئەنجومەنی بازاڕ : ناتوانین رێگری لە کەس بکەین
لە سلێمانی بازاڕی کڕین و فرۆشتنی کانزاکان رێکدەخرێتەوە
دیلان محەمەد – سلێمانی
لە سلێمانی ماوەیەکە بازاڕێکی نوێ بۆ کڕین و فرۆشتنی کانزاکان کراوەتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی تێکەڵییەک لە بازاڕەکە لەنێوان ئەوانەی کاری راستەقینە دەکەن و ئاوانەشی تەنیا قەڵەباڵغی دروستدەکەن دروست بووە، بۆیە لە ئێستادا کار بۆ رێکخستنی بازاڕەکە دەکرێت.
فاتیح فەتاح، ئەنجومەنی بازاڕەکە بە 964 ی وت، بەهۆی ئەوەی ئەم کارە لە سلێمانی نوێیە، بۆیە لە ئێساتادا هەموو خەڵکێکی تێکەوتووە و ئەوانیش ناتوانن رێگری لە هیچ کەسێک بکەن کە بێنە بازاڕەکەوە.
وتیشی “لەئێستا لایەنی پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی رێکسخستنەوەی بازاڕەکەن و یەکێک لە رێکارەکانیش دروستکردنی باجە بۆ ئەو کەسانەی کار دەکەن، ئەمەش کاتی پێویستە تاوەکو رێکخستنەوەکەی تەواو دەبێت”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن