ئۆنسەیەکى بە نزیکى 5000 دۆلارە

نرخى زێڕ بەرز بووەوە؛ عەیار 21 بە 1 ملیۆن و 72 هەزارە

وریا فەتاح

نرخى زێڕ رووى لە بەرزبوونەوە کرد و لە دوێنێوە هەر مسقاڵیکى زێڕ زیاتر لە 60 هەزار دینارى چووەتەسەر.

ئەمڕۆ سێشەممە 3.2.2025، نرخى یەک ئۆنسی زێڕ لە بازاڕى کانزا بەنرخەکانى جیهان بە 4 هەزار و 920 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت و لە دوێنێوە 308 دۆلارى چووەتەسەر.

سەندیکاى زێڕەنگرانى هەولێر، نرخى 100 دۆلارى بە 148 هەزار 850 دینار دیاریکردووە بەمەش نرخى ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕدا بەمشێوەیە دیاریکراوە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 1 ملیۆن و 123 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 1 ملیۆن و 72 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 918 هەزار دینارە.

دوێنێ دووشەممە، 2.2.2026 نرخى هەر مسقاڵێکى زێڕ بەم شێوەیە مامەڵەى پێوەکراوە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 1 ملیۆن و 58 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 1 ملیۆن و 10 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 865 هەزار دینارە.