لە سلێمانی
“شەوی بەرات” کرایە دەرفەت بۆ دابەشکردنی کتێب بەسەر منداڵان
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
لە بەشێکی شاری سلێمانی شەوی بەرات شێوازێکی تایبەتی وەرگرتووە، ئەویش دابەشکردنی کتێبە بەسەر منداڵان، داواش لە خێزانەکان دەکرێت، ئەمشەو رێگە بە منداڵەکانیان بدەن ئازادانە بێنە دەرەوە.
ئازاد جەلال، توێژەر و دابەشکاری کتێبەکان بە 964 ی وت لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکیاندا 100 هەزار کتێب چاپدەکەن و لە ژمارەیەش هەزار کتێب لەم شەوەدا بەسەر منداڵان دابەشدەکەن.
وتیشی “ناوەڕۆکی کتێبەکەمان فێرکردنی مناڵانە لە بەها ئەخلاقییەکان و پەروەردەیەکی تەندروست بۆ منداڵان”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن