بەدواداچوون دەکرێ

کرێی تاکسی بەزمی ناوەتەوە و دەڵێن، منافەسە دروست بووە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ژمارەیەک شۆفێری تاكسی لەبەردەم كۆمپانیاییەكی خزمەتگوزاری گەیاندن لە هەولێر گردبوونەتەوە و کێبڕکێ لە نرخی کرێکانیان دروست بووە و کێشەی ناوەتەوە.

ئەمرۆ دووشەممە 2.2.2026 لەهەولێر لەبەردەم كۆمپانیایی خزمەتگوزاری گەیاندن بەناوی “كەریم” شۆفێرانی تاكسی گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی و كێشەیان لەگەڵ نرخی ئەو كۆمپانیایە هەیە.

ستار سیامەند شۆفێر بۆ 964 وتی، داواكاریمان ئەوەیە ئەو هەموو كۆمپانیایە نەمێنیت حكومەت خۆی سەرپەرشتی بكات، ئێمە لەگەڵ كۆمپانیایەك كارمان دەكرد كە فرۆشرا دواتر ئەو كۆمپانیایە نرخەكانی بەتەواوی دابەزاند لەسەر حیسابی ئێمە داشكان بۆ هاولاتیان دەكرێت، ئەگەر شۆفێری تاكسیەك بچێتە دەرەوەی شار بەپێی ئەو پارەیەی بۆی دادەنرێت قەرزاریش دەبێت.

بە نموونە، پێشتر بۆ شەقڵاوە  بڕی 25 هەزار دینار دانرابوو، ئێستا تەنیا 15 هەزارە.

زانا نەوزاد ماوەی 13 ساڵە شۆفێری تاكسیە بۆ 964 وتی، دەمانەوێت حكومەت بەرنامەیەك دابنێ بەناوی تاكسی كوردستان و خۆیی سەرپەرشتی بكات كێشەی ئێمە لەگەڵ حكومەت و لەگەل كۆمپانیاكانە.

هیچ كام لە نوێنەرانی كۆمپانیایی كەریم ئامادەنەبوون هیچ روونكردنەوەیەك بدەن، پەیامنێری 964 كێشەی ئەو شۆفێرانەی گەیاندە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بۆ 964 وتی، تا ئێستا نەهاتوونەتە لای ئێمە، بەڵام لە رێگەی بەرێوەبەرایەتی گواستنەوە بەدواداچوون بۆ كێشەی ئەو شۆفێرانە دەكەین.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

تاکسییەک رەقەمەکەی بەشێوەی دەڕاب داناوە و لەبەردەم کا...

تاکسییەک رەقەمەکەی بەشێوەی دەڕاب داناوە و لەبەردەم کامێراکان شاردویەتییەوە