بۆ مانگی شوبات

عێراق دەستی بەدابەشکردنی موچەی خانەنشینانی کەرتی تایبەت کرد

فەرهاد حەسەن

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند دەستیان بە  خەرجکردنی موچەی خانەنشینانی کەرتی تایبەت بۆ مانگی شوباتی 2026 کردووە و یەکەمجار لە بەغدا و دواتریش تەواوی پاریزگاکانی دیکە دەگرێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەت کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، خلود حەیران، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، رایگەیاند فەرمانگەکە سەرجەم رێکارەکانی پەیوەست بە تەمویلکردنی موچەی خانەنشینانی دەستەبەرکراوی تەواو کردووە و لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممەشەوە دەست بە دابەشکردن کردووە.

داوای لە سەرجەم خانەنشینان کرد سەردانی نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەو شایستە داراییەکانیان.