بە رێپێوان

ئەمڕۆ لە قەڵادزێ گەورەترین خۆپیشاندان بۆ رۆژئاوا سازدەکات

وریا فەتاح

ئەمڕۆ یەکشەممە، شاری قەڵادزێ خۆی بۆ گەورەترین رێپێوانی و خۆپیشاندانى جەماوەری ئامادە دەکات و تێیدا قوتابیان و مامۆستایان پشکی شێریان بەرکەوتووە لە پشتیوانیکردنی رۆژئاوای کوردستان.

بڕیارە کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، خۆپیشاندانەکە بە بەشداریی فراوانی دانیشتووانی قەڵادزێ دەستپێبکات، قوتابیانی 34 قوتابخانەی شارەکە بەشداریی تێدا دەکەن و بە رێپێوان بەرەو “پارکی شار” دەڕۆن، لەوێش مەراسیمی تایبەت و چالاکییەکان دەستپێدەکەن.

قوتابخانەکانی سنووری قەزای پشدەر تەنیا بە دەنگ پشتیوانی رۆژئاوا ناکەن، بەڵکو هەڵمەتێکی گەورەی کۆکردنەوەی هاوکارییان ئەنجامداوە و وەک ئەوەى پەروەردەى شارەکە بڵاوى کردووەتەوە، مامۆستایان و قوتابیان توانیویانە بڕی (41 ملیۆن و 200 دۆلار) وەک هاوکاری بۆ رۆژئاوا کۆبکەنەوە.