گەڕەکی تەیراوەی هەولێر لە کاتی بارانە بەخوڕەکە. وێنە ئەرشیفى:964
کەشوهەوا
لە عێراق پلەکانى گەرما بەرزدەبنە؛ لە هەرێم بەفر و باران دەبێت
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتوو راگەیاند، کە تێیدا ئاماژە بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان دەکات.
بەپێی راگەیەندراوی کەشناسی، کەشی چەند رۆژی داهاتوو بەم شێوەیە دەبێت:
سبەی شەممە:
لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ئاسمان ساماڵ و هەندێک هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی باکوور و هەرێمى کوردستان، ئاسمان هەور دەبێت و باران دەبارێت، لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەکانی گەرما لە ناوەڕاست چەند پلەیەک و لە باکوور و باشووریش کەمێک بەرز دەبنەوە.
پلەی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی شەممە بۆ شارەکان:
دهۆک: 11
سلێمانی: 12
هەولێر: 14
نەینەوا: 15
کەرکوک: 16
سەڵاحەدین و ئەنبار: 19
دیالە و کەربەلا: 21
بەغدا، بابل، نەجەف، دیوانییە، واست و میسان: 22
بەسرە، زیقار و موسەننا: 23
یەکشەممە:
لە ناوەڕاست و باشوور ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە باکوور و هەرێمى کوردستان، بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە بەشە رۆژهەڵاتییەکاندا بارانەکە خوڕتر دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە.
دووشەممە:
ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت و ئەگەری نمە بارانی کتوپڕ لە شوێنی جیاواز هەیە، پلەکانی گەرما کەمێکی دیکە بەرز دەبنەوە.
سێشەممە:
ئاسمان هەور دەبێت و ئەگەری بارانبارین لە شوێنە جیاوازەکان هەیە، لە بەشەکانی باکووری رۆژهەڵات بارانەکە بەخوڕ دەبێت، لەم رۆژەدا پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دادەبەزنەوە.