ئەمڕۆ زۆرترین باران لە سلێمانی باریوە

بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە کوێستانەکانیش بەفر دەبارێت

شۆڕش قادری

بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت، ئەمڕۆ زۆرترین باران لە سلێمانی باریوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمشەو تا نیوەشەو بارانی مام ناوەند لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵاتی کوردستان و هەندێک ناوچەی گەرمیان دەبارێت و هەندێک جاریش هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت.

لە دوای نیوەشەو شێوازی بارانبارین، نمە بارانی پچر پچڕ دەبێت لە هەمان ئەو ناوچانە و ناوچەکانی ناوەڕاستی هەرێم، لەگەڵ ئەوەشدا تەم لە هەندێک لە ناوچەکانی باشووری شاری دهۆک و دەورووبەری و هەندێک ناوچەی رۆژهەڵاتی هەرێم دروست دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانیش بەفر دەبارێت.

کەشناسی هەرێم رێژە بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی بەشێک لە ناوچەکانی بڵاوکردووەتەوە کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە؛

هەولێر: 6.3  ملم

پیرمام: 8.5 ملم

سلێمانی: 13.0 ملم

چەمچەماڵ: 15.3 ملم

دهۆک: 10.7  ملم

زاخۆ: 5.6 ملم

شەمامک: 5.5  ملم