داوای هاوکاری دەکەن
لە قامشلۆ 31 خێزانی ئاوارە لە یەک قوتابخانەدان
964+
توانا نەقی
بە پێی ئامارەکانی دەزەگا خێرخوازییەکان و مانگی سوور تا ئێستا نزیکەی 150 هەزار ئاوارە لە چەند شارێکەوە روویانکردووەتە قامشلۆ و دەورووبەری و گوزەرانی ئەو ئاوارانەش بەهۆی ئەوەی لە قوتابخانەکان دەمێننەوە خراپە.
تیمی 964 چووتە یەکێک لە قوتابخانەکانی قامشلۆ کە 31 خێزانی تیادایە و دوو خێزان لە پۆلێکدا دەمێننەوە و داوای هاوکاری دەکەن.
یەکێک لە ئاوارەکان بە 964ـی وت، پێویستییان بە هەموو شتێکە و ئیسفەنج و راخەر و گەرمکەرەوەی زیاتریان دەوێت.