هەولێر
گەنجێک لە ناو بازاڕ 365 شناوی لێدا و چاڵنچی كردبوو
964+
عەبدولعەزیز خالند
نالی حیلمی دۆڵەمەری، گەنجێكی وەرزشوانە و ئەمڕۆ دووشەممە 26.1.2026 لە ناو بازاڕی هەولێر 365 شناوی بەسەریەكەوە لێدا.
پەیامنێری 964 لە چالاكییەكە ئامادەبوو، كە خەڵكێكی زۆریشی بەدەوردا كۆببوونەوە و ئاڵای كوردستانیشیان هەڵكردبوو، وەك بەشدارییەك بوو لە خۆپێشاندانەكانی پاڵپشتی بۆ رۆژئاوای كوردستان.
نالی دەڵێت لە یەك شناوەوە دەستیپێكردووە و چاڵنجی كرد بیكاتە 365 شناو لە رۆژێكدا و ئیتر ئەمڕۆ گەیشتە ئەو ژمارەیەی خۆی دەیویست.
ئەو بە 964ی وت، بەو كارەی دەیەوێت هانی گەنجان بدات وەرزش بكەن و جەستەی خۆیان بەهێز بكەن.
ئاشكراشی دەكات، سوپرایزی هەیە و جارێ باسی ناكات.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا