ساغکردنەوە..دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی تەندروستیی گەرمیان نەوەستاوە

964+
میلاد جەلال -گەرمیان

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی وەستانی موچەی کەرتی تەندروستی لە گەرمیان، تۆڕی 964 سۆراغی ئەو بابەتەی کرد، دەرکەوت دابەشکردنی موچە نەوەستاوە.

ئەمڕۆ 8.3.2023 لە چەند دەزگە و ماڵپەرێکی راگەیاندن دەنگۆی وەستانی موچەی وەزارەتی تەندروستی لە پارێزگای سلێمانی، ھەڵەبجە، ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەرین بڵاوکرایەوە، گوایە موچە دابەش ناکرێت و پارە لە بانکەکان نییە.

لەمبارەیەوە ئاریا ئەنوەر بەڕێوەبەری بانکی کەلار، بە تۆڕی 964ی راگەیاند “ئەو دەنگۆیانە راست نین، ئەمڕۆ تەواوی تەندروستیی گەرمیان مووچەیان پێدراوە”.

بە پێی ریزبەندی لیستی دابەشکردنی موچە، وەزارەتی تەندروستی یەکەم وەزارەتە موچە وەردەگرێت.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی