سەرمایەدارێكى دیارى سلێمانى دەستگیر كرا
دیلان محەمەد جەزا
هیوا رەئوف سەرمایەدارى سلێمانى، بە تۆمەتی بردنی هەشت ملیۆن و 500 هەزار دۆلار لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەستگیر کرا.
بە گوێرەى ئەو زانیارییانەى دەست تۆڕی 964 كەوتون، ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتى ھەولێر، ھیوا رەئوف بازرگانى دیاری كوردستان و شارى سلێمانى، دوای ئەوەی هەوڵی داوه سەفەر بکات، دەستگیر کراوه.
سەرچاوەیەکی ئاگەدار لە هەولێرەوە، کە نەیویست ناوی بهێنرێت، بە تۆڕی 964ی وت، ھیوا رەئوف بە تۆمەتی بردنی 40 ملیۆن دۆلار لە کارگەی چیمەنتۆی دەلتا و لەسەر سکاڵای دوو لە ھاوپشکەکانی دەستگیر کراوە، ئەوەش دوای ئەوەی دوێنێ دادگای تاوانەكانی سلێمانی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ خۆی، كوڕەكەی، ژمێریارەكەی، پارێزەرەكەی و بەڕێوەبەرى كۆمپانیاكەشی دەركردووه.
ھیوا رەئوف خاوەنی زەوی سایلۆی سلێمانی و پڕِۆژەی داون تاون و بەشێک لە کارگەی چیمەنتۆی دەلتا و ھەندێ زەوی گرانبەهاى دیكەى بازرگانییە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵڵا
نووسراوی دادگا بۆ دەستگیرکردنی هیوا رەئوف