مامۆستا ئامهد لە هەولێر خەڵات كرا
"رووگەی گەشی نیشتمانپەروەری"
مامۆستا ئامهد لە هەولێر خەڵات كرا
ئەرسەلان عەبدوڵا
پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە مامۆستا ئامەد كرد و خەڵاتی كرد، ئەو ژنە مامۆستایەی کەرکوک، کە لەگەڵ گرووپێكی قوتابییەكانی بە گۆرانی و سروودی كوردی سەرنجی هەموو لایەكیان بۆ خۆیان راكێشاوە.
راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 25.1.2025 پارێزگار ئومێد خۆشناو پێشوازی لە مامۆستا ئامەد محەمەد كرد.
بە پێی راگەیاندراوەكە پارێزگای هەولێر ئەوەی بە مامۆستا ئامەد وتووە،
“پێویسته منداڵ له شاری كهركوك بەهەست و نەستەوە به وانهی كوردایهتی گۆش بكرێن”.
هەروەها مامۆستاكەی بە “رووگهیهكی گهشی نیشتمانپهروهری له شاری كهركوک” وەسفکردووە.
هاوكات خەڵاتی رێزلێنانی پارێزگا پێشكەش بە مامۆستا ئامەد كراوە و دەستخۆشی لێكراوە.