قەڵغانی رێزلێنانیان پێبەخشرا

ساڵیادی شەهید هوجام سورچی بووە خێر بۆ منداڵانی ئۆتیزم

رێباز خدر – هەولێر

رێکخراوێکی بواری ئۆتیزم ساڵیادی شەهیدبوونی “هوجام سورچی” بۆ منداڵانی ئۆتیزم کردە خێر و بەرەکەت و  لە شاری هەولێر مەڕاسیمێکی رێکخست، کۆمەڵێک پێشمەرگەی خاوەن منداڵی ئۆتیزمی کۆکردەوە، بەڵام پێش هەموو شتێک خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە خانەوادەی هوجام.

“هوجام سورچی”،پێشمەرگەیەکی قارەمان بوو 11 ساڵ لەمەوبەر لەلایەن چەکدارانی داعشەوە لە شاری موسڵ شەهید کرا.

تەزرە بۆتانیم سەرۆکی رێکخراوی ئامێز بۆ منداڵانی ئۆتیزم بە  964 ی وت، ئامانج لەم خەڵاتە کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی شەهیدبوونی هوجام سورچی و دروستکردنی وێنەیەکی شەهید بۆ  ئەوەی لەمەودوا خانەوادەکەی لەگەڵ بینینی وێنەی شەهید ئەو فۆبیایەی کە لایان دروست بووە نەمێنێت.

وتیشی “کۆمەڵێک خەڵاتی دیکەمان پێشکەش بەو ماڵە پێشمەرگە و پۆلیسانە کرد کە منداڵی ئۆتیزمیان هەیە، لە کێشە و مەعاناتێکی زەحمەت دا دەژین” .

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن