لەهەولێرەوە تا مەککە بە پایسکیل
سێ گه‌نجی كورد به پایسكل گه‌شتی سعوودیه ده‌كه‌ن
میدیازان – شۆڕش عەبدوڵلا – هەولێر
سێ گەنجی کوردی شاری هەولێر، به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی عومره، به پایسكل گه‌شتی سعوودیه ده‌كه‌ن و ئەگەر هیچ روونەدات بۆ نزیکەی دوو مانگی تر دەگەنە شوێنی خۆیان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ی 11-2022 ره‌زوان رێبوار، كه یه‌كێكه له‌و سێ گه‌نجه به میدیازانی راگه‌یاند، هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌ره‌و سعوودیه به‌ڕێده‌كه‌ون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، گه‌شته‌كه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی عومره‌یه و له لایه‌ن پرۆژه‌ی دووچه‌رخه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
دووچەرخە پرۆژەیەکە بۆ هاندانی خەڵک کە پایسکیل بەکار بهێنن.
ره‌زوان ده‌ڵێت ” ماوەی گەشتەکە 40 تا 50 رۆژ ده‌خایه‌نێت، تێچووی گەشتەکە هه‌شت هەزار دۆلاره، له‌م سه‌ره‌وه به پایسكل ده‌ڕۆین، به‌ڵام دوای به‌جێگه‌یاندنی عومره، به پاس ده‌گه‌ڕێینه‌وه”.
ئه‌و گه‌نجه كورده ئاشكراشی كرد، لە لایه‌ن بەڕێوبەرایەتیی حەج و عومرەی كوردستانه‌وە کارئاسانیان بۆ کراوه، به‌ڵام گوتیشی: ڤیزامان له بەداوە وه‌رگرتووه، چونكه لە هەرێمی کوردستانه‌وه ڤیزای رێگه‌ی وشكانی نادرێت.
هێشتا بڕیاریان نەداوە لەکوێ ئەحەوێنەوە، دەڵێن لە کوێ ماندوو بووین پشووی بۆ ئەدەین.
ره‌زوان له پاڵ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركێكی ئایینی، داواكاره له كوردستان گرنگی زیاتر به وه‌رزش و یاریی پایسكلسواریی بدرێت.
سێ گه‌نجه‌كه ناوه‌كانیان “ره‌زوان رێبوار، شه‌عبان شه‌وكه‌وت و بیلال ئیبراهیم”ـه و بڕیاره ئه‌مڕۆ كاتژمێر 04:00ی ئێواره له موسڵه‌وه به‌ڕێ بكه‌ون، چونکە بۆ بەستنی کۆنگرەی رۆژنامەوانی چووبوونە موسڵ.
گه‌شتی ئه‌م سێ گه‌نجه له كوردستانه‌وه بۆ سعوودیه، سه‌ركێشییه‌كی نوێیه و یه‌كه‌مجاره كارێكی له‌م شێوه‌یه بێته ئه‌نجامدان.