وەزارەتی پەروەردەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن:

“وانەی یەکەم تەرخان بکەن بۆ وتنەوەی وانەیەکی تایبەت بە پشتگیری رۆژئاوای کوردستان”

964+

شۆڕش قادری

وەزارەتی پەروەردەوە داوا لە ناوەندەکانی خوێندن دەکات، سبەی وانەی یەکەم تەرخان بکەن بۆ وتنەوەی وانەیەکی تایبەت بە پشتگیری رۆژئاوای کوردستان.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “سبەی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی، وانەی یەکەم تەرخان بکەن بۆ وتنەوەی وانەیەکی تایبەت بە پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان”.

داوایشی کردووە هەر مامۆستایەک لە پۆلەکەی خۆیدا جەخت بکاتەوە لە؛

1- خۆشەویستی نیشتمان و مافی رەوای خەڵکی کوردستان لە ئازادی.

2- لەگەڵ ئاشتی و پێکەوە ژیانین بەڵام دژ بەهەر کردەوەیەکین کە ببێتە مایەی ستەم لەگەلەکەمان و هەرکات بگاتە هێرش لەسەر وجودمان وەک کورد هەموومان یەکین.

"بۆ پشتگیری لە رۆژئاوا" هەموو پیاڵەکانی بە ئاڵای کوردستان نەخشاندووە