دوای نوێژی هەینی بەسەدان کەس لەناو بازاڕ گردبوونەوە

لە کەلار خۆپیشاندانی بەرفراوان بۆ پاڵپشتی رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

ئەمڕۆ گردبوونەوە و ناڕەزایەتییەکی بەرفراوان بۆ پشتگیری لە کوردانی رۆژئاوای کوردستان لە کەلار بەڕێوەچوو.

دوای نوێژی هەینی سەدان کەس هاتنە ناو بازاڕی کەلار و دژی هێرشەکانی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکان بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان دروشمیان وتەوە.

بەشێک لە خۆپیشاندەران قسەیان بۆ 964 کردووە و دەڵێن، خۆشحاڵین کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان، گردبوونەوە و کەمپەین بۆ هاوکاری کوردانی رۆژئاوا بەڕێوەچووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

خۆپیشاندانە؛ هەولێر دڵى بۆ کۆبانێ لێ دەدات

خۆپیشاندانە؛ هەولێر دڵى بۆ کۆبانێ لێ دەدات