بەفر کەوتووە

لە سلیمانى؛ کەشەساردەکە بە پشتیوانى لە رۆژئاوا گەرم دەکەن

964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

هەرچەندە کەشەکە ساردە و بەفر کەوتووە، بەڵام بڕیارە لە کاتژمێر 2:30 خولەک، هاوڵاتیانى سلێمانى خۆپیشاندانى بەرفراوان ئەنجام بدەن و بە پشتیوانیان لە رۆژئاوا، کەشەکە گەرم بکەن.

ئەمڕۆ هەینى 23.1.2026، بەفر زۆربەى ناوچەکانى کوردستانى گرتووەتەوە و لەناوشارى سلێمانیش بەفر کەوتووە، بەڵام پەیتا پەیتا خەڵک دەچنە بەردەم باخى گشتى کە بڕیارە لە کاتژمێر 2:30 خولەک، خۆپیشاندانى بەرفراوان بۆ پشتیوانى لە رۆژئاواى کوردستان ئەنجام بدرێت.

لە رۆژئاواى کوردستانیش بەفرە و ژمارەیەکى زۆرى کوردانى ئەو پارچەیە بەهۆى هێرشى گروپەچەکدارەکان و سوپاى سوریا، ئاوارە بوون، بۆیە بڕیارە لەپاڵ خۆپیشاندان و پشتیوانى کوردانى باشور، کۆمەک و هاوکاریش بۆ خوشک و برایانى رۆژئاوا کۆبکەنەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح