زیاتر کوڕن

لە نەخۆشخانەیەکی گەرمیان رۆژانە 12 منداڵ لەدایکبوونە

964+

فەرهاد هەسەن

بەپێی ئامارێک کە تەندروستیی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە لەماوەی 4 رۆژدا 44 منداڵ لە نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب لەدایکبوونە، زۆرتینیشیان لە رەگەزی نێرن.

ئامارەکە هی رۆژانی یەکشەممە 18.1.2026 تا چوارشەممە 21.1.2026.

نەخۆشخانەکە دەڵێت، لە بەردەوامی پێشکەشکردنی خزمەتی رۆژانەمان بەهەردوو رێگای سروشتی و نەشتەرگەری سارد و ئیمیرجنسی 44 کورپەلە لە نەخۆشخانەکە لەدایک بوون کە خۆی دەبینێتەوە لە 23  رەگەزی نێر و 21 لە رەگەزێ مێ.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە لە ماوەی ئەم چوار رۆژەدا منداڵێک بە مردووی لەدایک بوو لەگەڵ سێ منداڵی لەبارچوو، کە لەلایەن پزیشکان و ستافی بەشەکانی نەخۆشخانەکە چاودێری و ئەنجام دراون.

لە سبەینێوە دەرزی خوێن خەستی لە نەخۆشانەی شێرەی نەقیب ...

لە سبەینێوە دەرزی خوێن خەستی لە نەخۆشانەی شێرەی نەقیب بەردەستە 

“خێرخواز نەبێت کارمەندانی شێرەی نەقیب دەخنکێن لە تینو...

“خێرخواز نەبێت کارمەندانی شێرەی نەقیب دەخنکێن لە تینوێتی"