"ناکۆکی و هێرش هۆکار بووە"

روبەڕبوونەوەکەی دهۆک و زاخۆ دەبرێتە هەولێر و پێی رازین

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

بڕیاربوو یاری گەڕی 14ـەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق لەروژی هەینی 23.1.2026، لە نێوان یانەی زاخۆ و دهۆک لە یاریگەی زاخۆ بەرێوەبچێت و هاندەرانی دوو یانەکە لەیاریگا ئامادەبن و هانی یانەکەیان بدەن.

بەڵام، بەهۆی ناکوکی و هێرشکردنە سەر یەک و هەڕەشەی سوشیال میدیای هاندەرانی هەردوو یانەکە بڕیاردرا هەردوو یاری هاتن و چوون، بەبێ ئامادەبوونی هاندەرانی هیچ یانەیەک لەیاریگای فرەنسو حەریری لە هەولێر بەڕیوەبچێ.

ئەمڕۆ سێشەممە، دلژار عەدنان، ئەندامی دەستەی کارگێری یانەی زاخۆ بە 964 وت، وەزعەکە باش نیە و پێشبینی باشیش لەهاندەرانی دوو یانەکە ناکرێت، واباشترە یاریەکە بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بەرێوەبچێت و کۆتاجار یاریگەی هەولێر هەڵبژێردرا و ئێمەی کارگێری دوو یانەکەش رازیبوون.

هێرشی پێچەوانەی هاندەرانی دوو یانەکە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و نالەباری دۆخی رۆژئاوا، وایکرد یارییەکە بەبێ هیچ کێشەیەک، ىریار بدرێ کە لە هەولێر بەرێوەبچێت، دلژار وای وت.

ئەمە لەکاتێکدایە دوو وەرزی رابردووش یارییەکانی نێوان هەردوو یانەی دهۆک و زاخۆ بەهۆی شەڕ و ئاژاوەوە بەبێ هاندەران بەرێوەچووە، بۆ ئەم وەرزەش نەک تەنیا بڕیاردرا بەبێ هاندەران بێت، بەڵکو لە دەرەوەی هەردوو شارەکەش بێت.