تەمەنی سێ ساڵ بوو

برازاکەی بە ئۆتۆمبیل شێلا

964+

سەعید محەمەد

رووداوەکە شەوی رابردوو روویداوە، لەو کاتەی مامی بیلال بە بەگ ئۆتۆمبێلەکەی لە حەوشەی ماڵ دەبردە دەرەوە و بیلالیش لە دواوە بووە و ژێر ئۆتۆمبێلەکە دەکەوێت و دەستبەجێ گیانلەدەست دەدات.

بیلال محەمەد، ئەو منداڵە سێ ساڵانەیە کە مامی بە ئۆتۆمبێلەکەی شێلاویەتی و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

رووداوەکە لە گوندی کەوری سنووری قەزای خەبات روویداوە.

هەژار کەوری، خزمێکی ئەم بنەماڵەیەیە و رووداوەکەی بۆ 964 گێڕاوەتەوە، ئەو دەڵێت: مامی بیلال دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی لە حەوشەی ماڵ دەردەهێنا وایزانی منداڵەکە لەوێ نەماوە، دوای ئەوەی گەڕایەوە منداڵەکە ژێر ئۆتۆمبێلەکە کەوت و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق