لە شەو و رۆژی رابردوودا

لە دینارتە زۆرترین و لە قەرەداغ کەمترین باران باریوە

شۆڕش قادری

لە شەو و رۆژی رابردوو لە دینارتە زۆرترین و لە قەرەداغ کەمترین باران باریوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە خشتەیەکدا رێژی بارانبارینی ناوچەکانی لە 24 کاتژمێری رابردوو بڵاوکردووتەوە و بەپێی خشتەکە لە دینارتە 30.5 ملم باران باریوە و لە قەرەداغـیش تەنیا 0.1 ملم باران هەبووە، لە چەند شوێنێکی دیکەش دڵۆپ دڵۆپ باران باریوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەم شەپۆلە بەفر و بارانبارینە ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت و سبەی شەویش کەشێکی سارد روو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات.

رێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی ناوچەکانی کوردستان لە خوارەوە؛

لە دینارتە زۆرترین و لە قەرەداغ کەمترین باران باریوە