سۆران به پڕۆژه‌ى ماسی ده‌وره دراوه و زۆربه‌یان نافه‌رمین
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
زیاتر له 500 پڕۆژه‌ى به‌خێوكردنى ماسی، له سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران هه‌ن، له‌ناویاندا ته‌نیا 10 پڕۆژه‌یان مۆڵه‌تى فه‌رمیان هه‌یه، كشتوكاڵیى ئیداره‌ى سۆرانیش ده‌ڵێت، نامانه‌وێ ئه‌و پڕۆژانه له‌ده‌ست بده‌ین و هانیان ده‌ده‌ین خۆیان بێن مۆڵه‌تى فه‌رمی وه‌ربگرن.
نه‌به‌ز ره‌فعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى ئیداره‌ى سۆران به‌وه‌كاله‌ت، بۆ 964، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات له سۆران به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو و هه‌ڕه‌مه‌كى، ژماره‌یه‌كی زۆر پڕۆژه‌ى به‌خێوكردنى ماسیی هه‌ن، به‌ڵام هه‌موویان لاى ئه‌وان به‌فه‌رمی تۆمار نه‌كراون.
هۆكارى زۆرى ئه‌و پڕۆژانه له سۆران بۆ باشی كه‌شوهه‌وا و ئاوێكی زۆرى ئه‌و سنووره ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
وتیشی “ئه‌وه‌ى بیستومانه، به‌شێوه‌ى نافه‌رمی زیاتر له 500 پڕۆژه ماسی هه‌ن، به‌ڵام ته‌نیا 10 دانه‌یان لاى ئێمه به‌فه‌رمی تۆماركراون”.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، به‌قسهى خاوه‌ن پڕۆژه‌كان ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌یه‌ك به ته‌واوى پێداویستییه‌كانى دوو ملیۆن دینارى تێده‌چێت، به‌ڵام خه‌رجییه‌كانى ده‌رهێنانى مۆڵه‌ت زیاتر له سێ ملیۆن دیناره.
ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، ئه‌وانه‌ى به فه‌رمی لاى ئه‌وان تۆمارنه‌كرابن، مافى ئه‌وه‌یان نابێت ئه‌گه‌ر له داهاتوودا رووبه‌ڕووى هه‌ر زه‌ره‌ر و زیانێك ببنه‌وه قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه.
نه‌به‌ز ره‌فعه‌ت، وتیشی “واده‌كه‌ین خاوه‌ن پڕۆژه‌كان ترسیان له مۆڵه‌ت ده‌ركرد‌ن نه‌بێت، چونكه نامانه‌وێ ئه‌و پڕۆژانه‌ى ماسی له‌و سنووره شكست بهێنن”.